ویکیفەرھەنگ:پێوەرەکانی قبووڵکردن
ڕواڵەت
| ئەمە پەڕەیەکە دەربارەی سیاسەت، ڕێسا یان کارە باوەکانی ویکیفەرھەنگ کەس نابێت بەبێ وتووێژ و کۆدەنگی دەستکاری بکات. هەر گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی یان وتووێژی پێویستی بە دەنگدان هەیە. | |
| سیاسەتەکان – سەروشەکان: پێوەرەکانی قبووڵکردن - ڕێکخستنی سەروشە - ھەموارکردنەوەی سەروشەکان - بێلایەنی ڕوانگە - وتەکان - ڕەوانکەر - سڕینەوە. زمانەکان: مامەڵەکردن لەگەڵ زمان - ڕەچاوکردنی زمان. ئەوانی تر: بەربەستن - بۆتەکان - دەنگەکان. |
ویکیفەرھەنگ، وەک فەرھەنگێکی نێونەتەوەیی، هەموو وشەکانی گشت زمانەکان بەپێی ئەم پێوەرانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:
یاسای گشتی
[دەستکاری]ئەگەر کەسێک زاراوەیەکی بینی و ویستی ماناکەی بزانێت، ئەوا دەبێت ئەو زاراوەیە لە فەرهەنگدا بخرێتە ڕوو. ئەمەش ڕێسایەکی فەرمیتر بەرهەم دەهێنێت؛ کە دەڵێت ئەگەر زاراوەیەک لە دەقەکاندا پشتڕاست بۆوە کە بوونی هەبوو، و مەرجی یەک وشەیی یان ئیدیۆمیبوونی تێدا بوو، دەبێت وشەکە تۆمار بکرێت.
