close
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:دیاریکردنی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان/تەختەئاگاداری

بابەت دابنێ
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بە خێر بێیت— لەسەر باوەڕپێکراویی سەرچاوەیەک لە بابەتێکدا پرسیار بکە!

پێش پرسیارکردن، ئەرشیڤەکان بگەڕێ تا قسە لەسەر بابەتی دووبارە نەکرێتەوە. بواری بابەتەکە گرنگە: سەرچاوەکە و ئەو وتارەی کە تیایدا بەکارھێنراوە، و ئەو داوایەی پشتگیریی قەدەغەکردنی سەرچاوەکە دەکات، دابین بکرێت.

تێبینیی زیاتر:

قەدبڕەکان
  • داواکارییەکان لەسەر قەدەغەکردن، خستە ناو پێڕستی ڕەشەوە، یان پۆڵێنکردنەکانی تر نابێ بکرێنەوە مەگەر ئەوەی سەرچاوەکە بەشێوەیەکی فراوان بەکارھێنرابێت و بەردەوامیش قسەی لەسەر کرابێت. یەکدەنگی بە پشتبەستن بە سەنگی سیاسەتەکان ھەڵدەسەنگێنرێت.
  • لەکاتێکدا یەکدەنگیی چەند بەکارھێنەرێک دەتوانرێت پشتی پێ ببەسترێ، بەڵام وەڵامەکان سیاسەت و ڕێسا نین.
  • ئەم پەڕە شوێنی ڕاگۆڕینەوە نییە بۆ مشتومڕە گشتییە ناپەیوەندیدارەکان بە باوەڕپێکراویی سەرچاوەکان.



ڕێگریکردن لە دانانی بەستەری پێگەکانی zaniary.com و kurdcollect.com

[دەستکاری]

پێشتر لە دیوەخان داوای ڕێگرکردن لە بەکارھێنانی پێگەکانی zaniary.com و kurdcollect.com کراوە و بەپێی یەکدەنگیی کۆمەڵگە ھەردوو پێگەکە مەحڕووم کران و سەرجەم بەستەرەکانیان سڕانەوە. ئەمە وەک تۆمارێک لێرە دانراوە و بەشێکی نوێ نییە تا لە ڕێگەیەوە پاکانە بکەیت. ⇐ئارام وتووێژ ١٢:٥٤، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

kurdipedia.org

[دەستکاری]

@Aram @Pirehelokan @Hivja @Tessla، ئەوانی تریش. داوا دەکەم بەکارھێنانی کوردیپێدیا وەک سەرچاوە قەدەغە بکرێت. ڕاستە لێرە بۆ ھەندێک وتار کە سەرچاوەی پێویستیان لەسەر ئینتەرنێت نیە پشت بەم ماڵپەڕە دەبەسترێت، بەڵام ئەوە نابێتە بیانووی بەکارھێنانی لە ئینسایکلۆپیدیایەکی وەک ویکیپیدیا کە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی ھۆکاری زیندوو مانەوەیەتی. کەسایەتییەکی زۆۆر ئاسایی کە تەنیا خێزان و ماڵباتی خۆی دەیناسن، ئەتوانێ لەوێ نووسین دەربارەی خۆی بنووسێ و بڵاویکاتەوە. ئێستا بچم بە ھەژمارێک داوای زیادکردنی زانیارییەک بکەم، بێ ئەوەی بەدواداچوون بکەن زانیاریەکەم وەردەگرن، جا ڕاست بێت یا ھەڵە. بەدووری نازانم ھەر بەکارھێنەرێکی ئێرە ڕۆژێک ئەو زانیاریە ھەڵەیەی لە ویکیپیدیا دانابێ و وەکوو سەرچاوە بەکاری ھێنابێ. زانیارییە مێژووییەکان ئەوە ھەر باس ناکرێ، ئەوەی تیایەتی (جگە لە پەڕتووکی نووسەرە دەرەکییەکان) ھەمووی وەسف و سەنای کورد و کوردستانە، کە ئەوەش دژی سیاسەتەکانی ئێرەیە. وا باشترە چ زووە قەدەغە بکرێ. سپاس.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢١:٣٩، ٢ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

@Zemen ھاوڕاتم. من وەک خۆم سپاسی بەڕێوەبەران و ئەندامانی کوردیپێدیا دەکەم، بەڵام بەپێی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا نابێت نووسراوەکانیان لێرە وەک سەرچاوە بەکاربھێنین. ھەرچەندە چەند ساڵ لەمەوبەر بەڕێزان لێرە گەیشتنە یەکدەنگی بۆ ئەوەی کوردیپێدیا وەک سەرچاوە بەکارنەھێنرێت، بەڵام لەبیرم نەماوە لە کوێ باسەکە کراوە، پێموایە کاک @Aram لەبیری مابێت. ھیڤجا (وتووێژ) ٢١:٥٥، ٢ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
لە ڕاستیدا، تا ڕاددەیەک ڕاستە زۆر وتاری تێدایە کە هەمووی پیاهەڵگوتن و بێ کەڵک و بێ سەرچاوەیە، بەڵام وتاریشی تێدایە کە سەرچاوەی هەیە، بۆیە دەلێم کە کوردیپیدیا بە تەواوەتی قەدەغە نەکرێت. ئێستا بۆ نموونە مستەفا بارزانی، زۆر سەرچاوەی بۆ دانراوە بەڕای من وتارێکی وەکو ئەمە دەشێت کە ببێت بە سەرچاوەیەک لە ویکیپیدیا، یان سەرچاوەکانی ئەوێ وەربگیرێت و لێرە بکرێت بە سەرچاوە. Ari Qasm (لێدوان) ٢٢:٠٩، ٢ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ari Qasm ھەمان قسەکەی خۆت دەڵێم، ئەکرێ ھەر ئەو سەرچاوانەی لەوێ بۆ وتارەکە داندراون بھێنینە ئێرە، نەک کوردیپێدیا خۆی نوێنەرایەتی گشت سەرچاوەکان بکا.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢٢:٢٨، ٢ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
کەوایە، منیش هاوڕام بۆ ئەوەی کوردیپیدیا قەدەغە بکرێت. Ari Qasm (لێدوان) ٢٢:٥٣، ٢ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zemen:. تێگەیشتنێک دروست بووە کە کوردیپیدیا بڕواپێکراو نیە (چون حاڵەتی بلاگی هەیە)، بەڵام نازانم پێویست بکا کامڵ قەدەغەی بکەین، چون ئەو کێشەیەی باستان کرد سیاسەتەکانی ویکیپیدیا:بایەخداری و ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون چارەسەری دەکەن بەتایبەت بۆ کەسانی زیندوو. ئەگەر وتارێکی ژیاننامەیی بۆ کەسێکی زیندوو نووسراوە کە چەند سەرچاوەی دووەمییەی بڕواپێکراوی نەبێ بسڕێتەوە. ئەوەی وتتان کە سەرچاوە بە سەرچاوەکانی ئەوێ بدەین کارێکی دروست نیە چون دەبێت بە سەرچاوەی ناڕاستەوخۆ کە لە بڕواپێکراوەیی ناوەرۆکەکە کەم دەکاتەوە. وەک ئەوەیە بڵێی فڵانی وتی کە فڵانی وتوویە فڵان شت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٢:٥٨، ٢ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zemen من نازانم ئەو پێگەیە چۆناوچۆن کار دەکەن و خۆشم تا ئێستا بەستەری ئەو پێگەیەم نەھێناوەتە ئێرە. وا دیارە لە ئێستادا ڕێک ٥٠٠ جار و لە ٤٨٠ پەڕەوە بەستەر بە kurdipedia.org دراوە کە بەشێکی زۆریان بەکارھێنەر:MFTG بۆ وتاری گوند و شوێنەکان کەڵکی لە پەڕگەی پی دی ئێفی ئەوێ وەرگرتووە و بەستەری ئەوێی داناوە. ئەوەشم پێ باش نییە کە پەڕگەی وێنەیی لەوێ دەھێنرێت و لێرە بار دەکرێ لەکاتێکدا ھیچ شتێکیش لەسەر پەڕگەکانی ئەوێ نازانرێ. ئەگەر یەکدەنگی لەسەر قەدەغەکردنی ھەیە، ئەوا دەبێ سەرچاوەکانی ئەوێ و سەرجەم پەڕگەکانیشیان بسڕدرێنەوە. @Hivja ئەمە بەستەری وتووێژە کۆنەکەیە. @Ari Qasm ئەو بابەتەی بەستەرت پێی داوە، ھەمووی لە ئێرەوە کۆپی کراوە. ⇐ئارام وتووێژ ٠٠:٠٩، ٣ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
وا دیارە کوردیپیدیا هەموو وتارەکانی وان، بەڵام لەگەڵ ئەوە نیم کە پەڕگەکانی بسڕدرێنەوە. Ari Qasm (لێدوان) ١٦:١٥، ٣ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram پێشووتر بێ ئاگایانە بەستەری ئەوێم دەھێنا، ئەویش بەس کتێبی پی دی ئێف. وابزانم مافی لەبەرگرتنەوە لەوێ ھەر حسابی بۆ ناکرێ. @Pirehelokan مەبەستم لە ھێنانی سەرچاوەی سەرچاوەکانی کوردیپێدیا ئاوایی نەبوو، بەڵکو کتێبێک، ژێدەرێک یان ھەر چاوگێک کە کوردیپێدیا بۆ نووسینێک پشتی پێ بەستبوو و شیاوی ئەوە بوو ببێتە سەرچاوە، ئێمە ئەوە بھێنینە ئێرە و کەڵکیان لێ وەرگرین نەک بەستەری کوردیپێدیا خۆی. ھاوپێچ وپ:سەرچاوە جێباوەڕەکان ڕەچاو بکا.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢٢:٤٣، ٣ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zemen:، بەڵێ لە قسەکەتان تێگەیشتم، بەڵام کێشەی سەرچاوەی ناڕاستەوخۆ ئەوەیە ناکرێ بڕوا بکەی کە ئایا ئەوەی لە تێکستەکەدا نووسراوە بە ڕاستی لە سەرچاوەکەدا هەیە یا نە. بۆیە جێی بڕوا نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٠:٠٨، ٤ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ari Qasm ئەگەر قەدەغە بکرێت (و نەشکرێت درەنگ یان زوو)، بۆی ھەیە پەڕگەکان بسڕدرێنەوە؛ دیار نییە لەژێری چی مۆڵەتنامەیەکدان و چۆن لەوێ بار کراون. بەکارھێنەرانی ئێرەش یەکسەر پەڕگەی ئەوێ دێننە ئێرە بەبێ ئەوەی شتێکی وایان لەسەر بزانن. @Zemen وەک وتتان منیش نازانم مافی لەبەرگرتنەوە لەوێ بایەخی ھەیە یان نا. لێرەش دەتوانین پەڕگەی پی دی ئێف بار بکەین، بەس دیسانەوە بابەتی مافی لەبەرگرتنەوە دێتە پێشەوە. ⇐ئارام وتووێژ ٠٢:١٥، ٤ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
وەک وتت ٤٨٠ پەڕە کوردیپیدیا سەرچاوەیەتی، زۆربەی لەوانەیە پەڕگەبێت، زۆر وتار دەمێنێتەوە بێ وێنە. لەبەرئەوە وا دەڵێم دەبێت دووبارە پەڕگەیان بۆ باربکرێتەوە. Ari Qasm (لێدوان) ٠٩:٠٠، ٤ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
وڵامی Ari Qasm بۆ @Aram. بەڕێز @Ari Qasm تکایە کاتێک وڵامی کەسێک دەدەیتەوە ناوەکەی تاگ بکە تاوەکوو وەڵامەکەتی بۆ بچێت. ھیڤجا (وتووێژ) ١١:١٦، ٤ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ari Qasm تەنیا ٧ پەڕگەن. وەک پێشتریش وتم زۆربەیان وتاری گوند و شوێنەکانن کە بە یەک دوو پی دی ئێف لەلایەن بەکارھێنەر:MFTG کراوەتە سەرچاوە. دواتر تەنیا وەک بارکەرێکی ئەو پی دی ئێفانە ئەوێ کراوەتە سەرچاوە ئەگینا پی دێ ئێفەکان خۆیان سەرچاوەن. دواتر، خۆ داریان لێمان ھەڵنەگرتووە کە بڵێین ئیللا و بیللا دەبێ پەڕگەی وێنە بۆ ئەو وتارانە بار بکرێنەوە. کە وێنە نەبوو، با بەبێ وێنە بن؛ چەندەھا وتاری بێ وێنە ھەن. کاتی خۆی ھات، وێنە بۆ ھەموو وتارێک دادەنرێ. حەقە ئەم وێنانە لە کامنز بار بکرێن، خۆ بەرگی کتێب نین لێرە دایان دەنێن! ⇐ئارام وتووێژ ١٣:٥٦، ٤ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram گەر ئەم وتووێژەی ئێرە لەگەڵ قەدەغەکردنی ئەو ماڵپەڕەدا بووە، تکایە ئێرەش بخەرە پێڕستی قەدەغەکراوانەوە.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢٠:٠٩، ١١ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zemen من وەک خۆم لەگەڵ قەدەغەکردنم، بەڵام Pirehelokan بە توندی دژە و، بۆ ئەو پی دی ئێفانەش ڕاستییەکەی نازانم دەسەڵاتی بارکردنیانمان لێرە ھەیە یان نا. لەوانەیە Kushared بتوانێت وەڵامێکمان بداتەوە. ڕاستییەکەی ناشزانم، ئەسڵەن پێویستە بەستەریان پێ بدەین؟ ئەگەر جێگرەوەیەکی کوردیپێدیا بۆ ئەو پی دی ئێفانە بەردەست بن، شتێک لە کۆڵی خۆمان دەکەینەوە. ⇐ئارام وتووێژ ٢٠:٣٦، ١١ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram زۆرینەی زۆری کتێبە پی دی ئێفەکان بێ پرسی خاوەنی کتێبەکە لە کوردیپێدیا داندراوە. بۆ جێگرەوە، ڕەنگە ئینتەرنێت ئەرشیڤ سودی ھەبێ، کە کوردیپێدیاش پی دی ئێفی لێ ھاوردە کردوە.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢١:١٠، ١١ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zemen پێم وا نییە ئێمە بتوانین بەبێ مۆڵەت کتێبی پی دی ئێف نائازاد بار بکەین؛ ڕاستی بڵێم تا ئێستا بەدواداچوونیشم بۆی نەکردووە. archive.org شوێنێکی زۆر باشە ئەگەر ئەو پەڕگانەی لێ بێت یان بە شێوەیەکی بتوانرێت لەوێ دانرێت. من خۆم بەشداریم لەوێ نەکردووە. ئەمە دژبوونی Pirehelokan لە لایەک بوەستێ. ⇐ئارام وتووێژ ٢١:١٨، ١١ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram دەقەکانی ئینتەرنێت ئەرشیڤ وەکو سەرچاوەش لە وتاردا بەکارم ھێناون، داتای کوردی چاکیش لەخۆ دەگرێ بەتایبەت پی دی ئێف، بۆ پەڕگە باوەڕ ناکەم شتی وای تیابێ. بەس ئەگەر کاک Pirehelokan دژ بێ، بۆچی ئەو کێشانە چارەسەر بکەین؟  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢٢:١٧، ١١ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zemen دەستت خۆش کە کەڵک archive.org وەردەگریت. بێجگە لە ئێمەش، InternetArchiveBot زۆر کاراسنیی بۆمان کردووە بۆ مەسەلەی بەکارھێنانی پێگە ئەرشیڤییەکان لە ویکیپیدیا. گرنگ ئەوەیە ئەو چەند پی دی ئێفەی MFTG لە وتاری گوندەکان بە کاری ھێناون، لەوێ دەست کەون. ڕاستییەکەی من پێم خۆشە کەس کێشەی لەگەڵ ئەم کردەوەیە نەبێت. لەبەر ئەوەی ئەمە تاکە پێگەیە لە نێوان ئەوانەی تا ئێستا قەدەغە کراون کە زۆرترین جار بەستەری پێ درابێت، دەبێ بە وریایییەوە کارەکە بکەین. پێم باشە بەکارھێنەری زیاتر قسەی لەسەر بکەن. ⇐ئارام وتووێژ ١٨:٠١، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

rudaw.net

[دەستکاری]

سڵاو، لای خۆمەوە بە ھەڕەمەکی ھەڵسەنگاندێکم بۆ چەند پێگەیەکی ناسراوی کوردی کرد و لە ناویاندا «rudaw.net» خراپترینیان بوو؛ ھیچی بە سەر ھیچەوە نەبوو. جگە لەوەی تاگی meta زۆر زۆر بە خراپی بە کار دێنن، ئەگەر بە citoid ھەر بەستەرێکی ئەم پێگەیە بکەیتە سەرچاوە، ئەمەت بۆ بەرھەم دێنێت: <ref>{{بیرخستنەوەی وێب |سەردێڕ=ERROR |ناونیشان=https://www.rudaw.net/notfound.html |ڕێکەوتی سەردان=٣ی ئازاری ٢٠٢٥ |وێبگە=www.rudaw.net}}</ref>[١] لێرە ١١ ئاکامی ئەم بەستەرە سەقەتەمان ھەیە. لانی کەم تا لای خۆیان چاکی دەکەن، پێم باشە ئەم پێگەیە قەدەغە بکەین نەکا پڕی بکەین لەم جۆرە بەستەرانە. چی دەڵێن؟ ⇐ئارام وتووێژ ٠٠:٣٨، ٣ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

منیش ئەو ھەڵەیەم تووش دەبوو، ناچار بە دەستی زیادم دەکرد. ڕاستگۆ بم، ڕووداو سەرچاوەیەکی باشە بۆ پشت پێبەستنی. ھەروەھا لە ڕووی وپ:بڕ زۆر باشن. گەر لە باری ئەو شێوازی بەستەرە سەقەتانەش قسە بکەین، لەگەڵ قەدەغەکردنیم.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢٢:٣٨، ٣ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zemen من ناڵێم سەرچاوەیەکی باش یان خراپە. باسەکە شتێکی تەکنیکییە و کە ئەوان چارەی ناکەن، ئێمە دەبێ ڕێگری لە ھەڵەی زیاتر بکەین. بەداخەوە ئەوەندەی بزانم mw:Citoid دەسەڵاتی وای نەداوە تا لەڕێگەیەوە پێگەیەک قەدەغە بکەین و بەمەش بتوانین بە دەست سەرچاوەکە دروست بکەین. بەشێک لە بەکارھێنەرانی ئێرەش ماڵیان ئاوا بێت سەیری ئاکامی سەرچاوەکە ناکەن و کوێرانە زیادی دەکەن، بەڵام سپاس بۆ تۆ کە دەڵێی بە دەست دروستم کردوون کە تووشی ئەو کێشەیە بوومە. لە کۆتاییدا و ئەگەر بیخەینە پێڕستی ڕەشەوە، ئیتر بە ھیچ شێوەیەک لە ھیچ شوێنێکی ئێرە قبووڵ ناکرێت و ناتوانرێت دانرێت. ئەگەر دژ نەبوو، دەیخەینە پێڕستی ڕەشەوە. ⇐ئارام وتووێژ ٠٢:٢٢، ٤ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram ئەو باشی و خراپیەیم ھەروا باسکرد چون وەک سەرچاوەی کوردی سودی ھەبووە. دەنا با قەدەغە بکرێ. سپاس.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢٣:٠١، ٥ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
BERJAYA کرا بە کاتی و تا ئەو کێشەیە لای خۆیان چارە دەکەن. ⇐ئارام وتووێژ ١٧:٤١، ٦ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram سڵاو، کەی ئەو قەدەغەیەی سەر ڕووداو ھەڵدەگیرێت؟ زۆربەی سەرچاوەکانی ویکیپیدیای ئینگلیزی ڕووداون، کاتێک وتارەکان وەردەگێڕی، دەبێت دانە دانە بەسەر سەرچاوەکان دابچیتەوە و سەرچاوەکانی ڕووداو لابەری. Ari Qasm (لێدوان) ١٧:١٩، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Ari Qasm: ئەو کاتەی لای خۆیان ئەو کێشەیان چارە کرد. ویکیپیدیاکانی تریش بێبەش نین لەم بەستەرە سەقەتانە. لە ویکییەکان بۆ insource:"rudaw.net/notfound.html" بگەڕێ. ⇐ئارام وتووێژ ١٢:٣٨، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچاوەکان

  1. «ERROR». www.rudaw.net. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.